تەقینەوە لەكێڵگەیەكی نەوتی ئامێدی روویداو زیانی لێكەوتەوە

ئابوری

22 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 244

راچڵەكین-

لە ناحیەی چەمانكێ سەر بە قەزای ئامێدی تەقینەوەیەك لە كێڵگەیەكی نەوت روویدا، بەووتەی سەرچاوەیەك تەقینەوەكە زیانی مادیی لێ كەوتووەتەوە، بەڵام زیانی گیانیی نییە. 
 
كۆمپانیای نەوتی HKNـی ئەمریكی كە لەوێ كار دەكات، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەمووزی 2025 دەوروبەری كاتژمێر 7:00ی بەیانی تەقینەوەیەك لە كێڵگەی "سەرسنگ" روویدا، بەهۆیەوە كاركردن لەكەێڵگەكە راگیراوە.
 
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، تەقینەوەكە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام زیانی ماددی لێكەوتووەتەوەو تیمەكان سەرقاڵی كوژاندنەوەی ئەو ئاگرەن كەبەهۆی تەقینەوەكە روویداوە.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، شەوی رابردوو دژەتیرۆری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی دووشەممە دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو لە كاتژمێرەكانی 20:20 و 20:25، لە كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە پارێزگای هەولێر كەوتنە خوارەوە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن