سامانە سروشتییەكان هێرشە درۆنییەكەی سەر كیڵگەی سەرسەنگ بە "تیرۆرستی" ناودەبات

ئابوری

22 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 207

راچڵەكین-

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هێرشە درۆنییەكەی سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە سنووری دهۆك بە " تیرۆرستی" ناودەبات.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەمووزی 2025 وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە (15)ی تەمووزی 2025 لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشێكی تیرۆرستی كرایە سەر كێڵگەی نەوتی سەرسەنگ لە ناحیەی چەمانكێ لە پارێزگای دهۆك . هێرشەكە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە."

"ئەم هێرشە دوای ئەو هێرشەی دوێنێ ئێوارەوە دێت كە لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرشكرایە سەر كێڵگەی نەوتی خۆرمەڵە لە پارێزگای هەولێر."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە:" وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان بەتووندی ئیدانە و شەرمەزار دەكات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن