راچڵەكین-
لە تەكییەی كاكەمەندی سنوری قەزای چەمچەماڵ درۆنێك كەوتەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەمووزی 2025 درۆنێك لە شاخی تەكیە كەوتە خوارەوە، دوای رووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتنە شاخی تەكیەو لێكۆڵینەوەكانیان دەستیپێكردووە.
مەمەد رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی تەكیە رایگەیاندووە، درۆنەكە لە ناوچەیەكی بەردەڵان لەشاخی تەكیە كەوتووەتە خوارەوەو هیچ زیانێكی لێنەكەوتووەتەوە.