راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 15-07-2025 ئاسمان بەگشتی لەنێوان پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەكانی ڕۆژهەڵات و باكوری هەرێم و بەرزبوونەوە تۆز لە كاتەكانی شەودا بەتایبەت لە ناوچەكانی ناوەراست و باشوری هەرێم.
سبەی چوارشەممە 16-07-2025 ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ وەك لەخوارەوە ئاماژەی پێكراوە:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 47 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان :48 پلەی سیلیزی