سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان: پێویستە حكومەتی فیدراڵ رێكاری بەپەلە بگرێتەبەر

کوردستان

18 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 327

راچڵەكین-

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكات، هەموو ڕێكارێكی بەپەلە و پێویست بگرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لە هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكان و دۆزینەوەی  هێرشبەران.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تەمووزی 2015 راگەیەندراوێكی لەبارەی هێرشە درۆنییەكانی سەر كیڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:"بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەكەین كە بە درۆن دەكرێنە سەر ژێرخان و ناوچە جیاجیاكان لە هەرێمی كوردستان و لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ و ئەمڕۆ كێڵگەی نەوتییان لە ناوچەكانی خورمەڵە و سەرسنگ بە ئامانج گرتووە."

ئاماژەی بەوەشكردووە:" حكوومەتی فیدراڵی عێراق پێویستە هەموو ڕێكارێكی بەپەلە و پێویست بگرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەو هێرشانە و دۆزینەوەی هێرشبەران و سزادانیان، ئەو هێرشانە سەقامگیری و سەروەریی وڵات و وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی دەخەنە مەترسییەوە."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن