رووسیا دوو ناوچەی دیكەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ دەكات

جیهان

16 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین -

سوپای رووسیا لە هێرشەكانی بۆسەر هێزەكانی ئۆكراینا بەردەوامە و لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو شارۆچكەی دیكەیان لە كۆماری دۆنێتسك كۆنترۆڵ كرد، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات نزیكەی هەزار و 200 سەربازی ئۆكراینی لە بەرەكانی جەنگدا كوژران.

ئەمڕۆ سێشەممە 15-7-2025، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی پێشڕەویی هێزەكانیان لە بەرەكانی شەڕ، لە دوو هێرشی فراواندا توانییان هەردوو شارۆچكەی پترۆفكا و فۆسكریسینكا لەسنووری كۆماری دۆنێتسك كۆنترۆڵ بكەن.

وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانی ئۆكراینا بەردەوام لە پاشەكشێدان لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، لەسەرجەم بەرەكانی شەڕدا هەزار و 193 سەربازیان كوژراوەو دەیان تانك و زرێپۆش و سەكۆی مووشەكییان لەناوبرا.

لەماوەكانی رابردوودا سوپای رووسیا هێرش و بۆردومانەكانی بۆسەر ئۆكراینا چڕتركردووەتەوەو تائێستاش دەیان شارو شارۆچكەی ئەو وڵاتەی كۆنترۆڵكردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن