مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 240

راچڵەكین -

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆدەبێتەوەو پێشهاتەكانی هەرێم و عیراق و ناوچەكە و هەوڵەكانی چارەسەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، تاووتوێ دەكات.

میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 15-7-2025، بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێشهاتەكانی هەرێم و عیراق و ناوچەكە و هەوڵەكانی چارەسەركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، كۆدەبێتەوە.

بڕیاریشە سبەینێ چوارشەممە، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ هەمان مەبەست كۆببێتەوە، لەچەند رۆژی داهاتووش لەسەر ئاستی باڵا، شاندێكی یەكێتی سەردانی بەغدا دەكات بۆ یەكخستنی هەوڵەكان و دۆزینەوەی دەرچەی سیاسی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بە تایبەت ئەوەی پەیوەستە بە شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن