بەهۆی ئۆسمینەوە هەڕەشەی کوشتن لە کوڕی سەرۆکی ناپۆلی دەکرێت

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 160

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ سێشەممە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیدواردۆ دی لۆرانتیس، جێگری سەرۆکی ناپۆلی و کوڕی ماتیۆ ئۆرێلیۆی سەرۆکی ناپۆلی، لە ڕێگەی واتسئەپەوە هەڕەشەی کوشتنی لەلایەن هەوادارێکی گالاتاسارایەوە لێکراوە.

ڕۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، هاندەرێکی یانەی گالاتاسەرای کوڕی سەرۆکی ناپۆلی ئاگادار کردووەتەوە کە ڕێگە نەدات ئۆسیمین پەیوەندی بە تیپەکەیەوە بکات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەوادارەکە خۆی وەک ئەندامێکی مافیای تورکیا ناساندووە پێش ئەوەی هەڕەشەی کوشتنی قێزەون بۆ بنەماڵەی دی لۆرانتیس بنێرێت".

ڤیکتۆر وەرزی ڕابردووی بەشێوەی خواستن لە یانەی گالاتاسەرای بەسەربرد، لەکاتێکدا یاریزانەکە خواستی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە تیپی تورکیا دەربڕی، بەڵام تائێستا ناپۆلی بە مەرجەکانی گرێبەستەکە ڕازی نەبووە.

یانە ناپۆلی داوای نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە 75 ملیۆن یۆرۆ (بەهای بڕگەی ئازادکردن) وەک بڕە پارەیەکی دیاریکراو، دواتر بڕی 25 ملیۆن یۆرۆش لە وادەیەکی دیاریکراودا دەدرێت. بەڵام گالاتاسەرای دەیەوێت پارەی سەرەتای جێگیر کەم بکاتەوە کە ئەمەش پێچەوانەی خواستی یانە ئیتاڵییەکەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن