پلانی ڕیال مەدرید بۆ کڕینی کۆناتی ئاشکرا دەکرێت

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 187

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی ڕیال مەدرید بەنیازە بە مەرجی خۆی ئیبراهیما کۆناتی بەرگریکاری فەرەنسی لە یانەی لیڤەرپوولەوە بگوازێتەوە، سەرەڕای خواستی ئیدارەی یانە ئینگلیزییەکە.

یاریزانەکە یەک وەرزی ماوە بۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول کە لە کۆتایی وەرزی داهاتوو کۆتایی دێت، لە هاوینی 2026.

کۆناتێ خواستی خۆی بۆ چوونی بۆ ڕیال مەدرید ڕاگەیاند، بەڵام یانەکەی نایەوێت لەخۆڕا لەدەستی بدات، پێی باشترە بڕە پارەیەکی زۆر وەربگرێت بۆ ئەوەی ڕازی بێت بە ڕۆیشتنی لەم هاوینەدا.

لیڤەرپوڵ دەیەوێت 50 ملیۆن یۆرۆ لەم هاوینەدا لەگەڵ بەرگریکارەکەی جیاببێتەوە نەک لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە خۆڕایی لەدەستی بدات.

ڕۆژنامەی ئاس ئاشکرایکردووە، یانەی ڕیال مەدرید دەیەوێت ئەو یاریزانە بەخۆڕایی بگوازێتەوە، وەک ئەوەی لەم هاوینەدا لەگەڵ ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵدی هاوڕێی کردیان، یان لیڤەرپوول ناچارببێت لەم هاوینەدا بەبڕی 25 یۆرۆ یاریزانەکە بفرۆشێت.

لیڤەرپوول هیوادارە لە وەرزی کۆتاییدا کۆناتی ڕازی بکات گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، وەک چۆن لەگەڵ یاریزانە ئەستێرەکانی محەممەد سەڵاح و ڤێرجیل ڤان دایک سەرکەوتوو بوون.

یاریزانەکە لەم کاتەدا ئۆفەرە نوێیەکانی ئیدارەی یانەکەی ڕەتکردەوە، چونکە نایەوێت دەرفەتی پۆشینی درێسی ڕیال مەدرید لەدەست بدات، وەک ئارنۆڵد.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن