لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 بڵاودەكرێتەوە

ئابوری

24/07/2025     ژمارەی بینراو 466

راچڵەكین -

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوكردەوەو بەگوێرەی خشتەكەش، سبەینێ هەینی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت و ڕۆژی یەكشەممە 27-7-2025، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچە دێت.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەكانیان لە ڕێی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن