جیری ستیله‌ر
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌كته‌ری ناوداری كۆمیدیای ئه‌مه‌ریكی" جیری ستیله‌ر" باوكی ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "بین جیری" كۆچی دوایكرد.
بین له‌ڕێی تویتێك هه‌واڵی مه‌رگی باوكی بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویه‌تی"به خه‌مباریه‌وه هه‌واڵی مه‌رگی باوكمتان پێ ده‌ڵێم ئه‌و باوكێكی مه‌زن و هاوسه‌رێكی به وه‌فا بوو و هۆكاری مردنه‌كه‌شی ئاسایی بووه و به هیچ نه‌خۆشییه‌ك نه‌مردوه"
ستیله‌ر له‌دایكبووی 1927 ه و ئه‌كته‌ری بواری كۆمیدیا بووه و "ئان میرا" ی هاوسه‌ری ساڵی 2015 كۆچی دوایكردوه، ستیله‌ر له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی له فیلمی كۆمیدی" زۆلاندر" و " زۆلاندر 2" و " هارن بریك كید" به‌شداری كردوه.