رووداوێكی تەقەكردن لەهەڵەبجە كوژراوو برینداری لێكەوتەوە

کوردستان

05/08/2025     ژمارەی بینراو 303

راچڵەكین-

پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، لەئاكامی رووداوێكی تەقەكردن لەگەڕەكێكی ئەو شارە، دوو كەس كوژران و یەكێكی تریش برینداربوون.

پۆلیسی هەڵەبجە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" كاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لەگەڕەی فەرمانبەران بوە هۆی كوژرانی دووكەس بەناوەكانی (ب .ج .ف)تەمەن ۲۰ساڵ و(ش . م .ا) وەبرینداربونی كەسێكی كە بەناوی(پ. م . ت)تەمەن ۳۱ ساڵ."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" بەگومانی ڕوداوەكە  دووكەس بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە  بەمادەی ٤۰٦ ی س  دەستگیركراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەبنكەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆڕووداوەكە ڕێكخراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن