ئەمریكا زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی ترەمپ و پوتین ئاشكرا دەكات

جیهان

06/08/2025     ژمارەی بینراو 373

راچڵەكین -

ئیدارەی ئەمریكا ئاشكرایدەكات رووسەكان دەیانەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ كۆببنەوە، سەرۆكی ئەمریكاش بۆ هەر چەشنە دیدارێك لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین و ڤلۆدیمێر زێلێنسكی، ئامادەیە.

كارۆلین لێڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەگەری هەیە كۆبوونەوەی لوتكە لەنێوان نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین بەڕێوەبچێت.

وتەبێژی كۆشكی سپی وتیشی:" ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی Truth بڵاویكردەوە كە دیدارەكەی ستیڤ ویتكۆڤ، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ سەرۆكی ڕووسیا، ئەرێنی بووە و بەرەوپێشوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە".

كارۆلین لێڤیت ئاشكرایكرد، رووسەكان رایانگەیاندووە كە خوازیاری دیدارن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاش بۆ هەر چەشنە دیدارێك لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین و ڤلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، ئامادەیە لەپێناو كۆتایی هاتنی جەنگ لە ئۆكراینا و گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن