راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لەكابینەی حكومەتەكەیدا چوار وەزیر بە هۆی كەمتەرخەمی لەجێبەجێكردنی ئەركەكانیان، رەوانەی دادگا كراون.
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئابی 2025 مجەمەد شیاع سودانی لەوتارێكدا لە كۆنگرەی یەكەمی هەڵسەنگاندنی ئاستی حكومەتی ئێستای عیراق رایگەیاند، چەند لیژنەیەكی باڵایان لەئەنجوومەنی وەزیران و بەبەشداری لایەنەكانی چاودێری و ژمارەیەك وەزارەت و بەپشتیوانی تیمی هونەری پسپۆڕ، مامۆستایان زانكۆ پێكهێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای وەزیر، بەڕێوەبەرە گشتییەكان و راوێژكاران.
ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەكە 1135 هەڵسەنگاندنی كردووە كە بووەتە هۆی بەخشینی 41 بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەكانیان، لەگەڵ 89 كەسی تر كە بەوەكالەت كاریانكردووە.
وتیشی:" لیژنەی هەڵسەنگاندن پێشنیاری گۆڕینی (6) وەزیری كردووە چوار وەزیر رەوانەی دادگا كراون."
سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەوەی روونكردەوە، هەندێك لە هێزە سیاسییەكان لە ئاستێكی زۆر نزمتر لەوەی وەزیرەكانی پێ هەڵسەنگێندرابوو، جێگرەوەی وەزیرەكانیان پێشكەش كرد:" یەكێك لە ئاماژە نەرێنییەكانی پرۆسەی سیاسی، پشك پشكێنەیە لە دانانی بەرپرسە گرنگەكان لە وەزارەتەكان."