پەیامی یونامی لەسەر رووداوەكەی لالەزار

کوردستان

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 976

راچڵەكین-

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاری عیراق ( یونامی) نیگەرانی خۆی نیشاندا لەبەرامبەر رووداوەكەی لالەزاری سلێمانی و داوای دانبەخۆداگرتن لەلایەنەكان دەكات.

ئەمڕۆ هەیینی 22ی ئابی 2025 یونامی راگەیەندراوێكی لەبارەی رووداوەكەی هۆتێل لالەزار لەسلێمانی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:" پێشهاتەكانی سلێمانی جێی نیگەرانیمانە، بەداخەوەین رووبەڕووبوونەوەكان كوژران و برینداربوونی لێكەوتووەتەوە."

یونامی لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا داوای دانبەخۆداگرتنی لەسەرجەم لایەنەكان كردووە، هەروەك داوایكردووە لایەنەكان خۆیان بەدووربگرن لەهەر كردەیەك كە ژیانی هاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە:" رێز لەمافەكانی مرۆڤ بگرن و گرەنتی گرتنەبەری رێوشوێنی دادوەری بێ خەوش و یەكسان، كە هاوشان بێت لەگەڵ حوكمەكانی دەستوور بكرێت." 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن