راچڵەكین -
حكومەتی عیراق، لێكتێگەیشتنێكی ئەمنی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران واژۆ دەكات، سەرۆكوەیرانیش رایدەگەیەنێت: پەرۆشین بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ تاران لەسەرجەم بوارەكاندا.
ئەمڕۆ دووشەممە 11-8-2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، كە بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە عیراق.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق، لە دیدارێكدا سودانی پەرۆشیی حكومەتی عیراقی نیشاندا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی بەغدا و تاران و پتەوكردنی هاوبەشییەكانی نێوانیان لەسەرجەم بوارەكاندا، بەشێوەیەك لە خزمەت بەژەوەندیی هەردوو گەلی عیراق و ئێراندا بێت.
پاشان سەركوەەزیرانی عیراق سەرپەرشتی واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی هاوبەشی كرد كە لەمیانی رێوڕەسمێكدا لەنێوان هەریەك لە قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق و عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، واژۆكرا.
یاداشتە هاوبەشەكە تایبەتە بە هەماهەنگی ئەمنیی لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان عیراق و ئێران.