راچڵەكین-
نووسینگەی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق بڵاویكردووەتەوە، شتێك نییە بەناوی رێكەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران، بەڵكو ئەوەی هەیەو واژووی لەسەركراوە تەنها لێكتێگەیشتنە لەبارەی كوردانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئابی 2025 نووسینگەی قاسم ئەعرەجی بڵاویكردووەتەوە، ئەو لێكتێگەیشتنە ئەمنییەی واژووی لەسەركراوە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 19ی ئاداری 2023 كەبە رێكەوتنی هاوبەشی تایبەت بەئاسایشی سنوروی نێوان هەردوو وڵات ناسراوەو تایبەت بووە بە سڕكردنی چالاكییەكانی كوردستانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران كەلەهەرێمی كوردستان بوونیان هەیە.
ئەوەش روونكراوەتەوە، ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنە لەئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق خراوەتەڕوو، رەزامەندی ئەنجوومەنەكەی لەسەردراوەو تەنها واژووكردنی مابوو.
وەك نووسینگەی قاسم ئەعرەجی بڵاویكردووەتەوە، دوای دەستبەكاربوونی عەلی لاریجانی، وەك ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و سەردانەكەی بۆ عیراق، لێكتێگەیشتنەكە واژووكرا.
ئەوەش روونكراوەتەوە، لێكتێگەیشتنە ئەمنییەكە پێش"دوژمنكارییەكەی" ئیسرائیل بۆسەر ئێران ئامادەكراوە.