راچڵەكین-
پاسپۆرتی هەڵەبجە دەڵێت، لە ئێستادا دەتوانن كاری دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت تەنها بۆ هاوڵاتیانی سنووری هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق ئەنجامبدەن.
ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی ئابی 2025 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، لەبەر كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان كە بەرێوەبەرایەتییەكە بتوانێت ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی دەكەن كاری یاساییان بۆ بكات و ناچار نەبن چەندجارێك سەردانی بكەن، هەروەها تاوەكو چارەسەری كێشەی میلاكی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكرێت، تەنها دەتوانن كاری یاسای (دەرهینان و نوێ كردنەوەی پاسپۆرت ) ئەنجام بدەن.
ئەوەش روونكراوەتەوە، كار و مامەڵە یاساییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئێستادا تەنها هاوڵاتیانی سنووری هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق دەگرێتەوە:" پێویستە هاوڵاتیان لەكاتی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە كارتی زانیاریان پێبێت."