ئەفغانستان.. رووداوێكی هاتووچۆ زیاتر لە 70 قوربانیی لێدەكەوێتەوە

جیهان

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 221

راچڵەكین -

لەئەنجامی رووداوێكی پێكدادان لە ناوچەیەكی رۆژئاوای ئەفغانستان، 71 كەس گیانیان لەدەستدا، كە ژمارەیەك لە قوربانییەكان منداڵن.

میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، ئەمشەو لە ویلایەتی هیرات لە رۆژئاوای ئەو وڵاتە، بارهەڵگرێك خۆی بە پاسێكدا كێشا كە بەرەو كابوڵ-ی پایتەخت دەچوو، بەهۆی بەهێزیی رووداوەكەش ئاگر لە پاسەكە كەوتەوەو 71 سەرنشین گیانیان لەدەستدا.

بە وتەی بەرپرسێكی ویلایەتی هیرات، سەرنشینەكانی پاسەكە، كۆچبەر بوون، لەناو قوربانییەكانیشدا 17 منداڵ هەبوون، كە بەشێكیان سووتابوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن