میدیای ئیسرائیل: 80 هەزار سەرباز بەشدار دەبن لە كۆنترۆڵكردنی غەززە

جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 322


راچڵەكین-

میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، یسرائیل كاتس-ی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر پلانی كۆنترۆڵكردنی غەززە.

كەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، سوپای ئیسرائیل ئامادەكارییەكانی هێرشەكەی سەر غەززەی چڕكردووەتەوە كە پێشبینی دەكرێت چەند هەفتەیەك پێش وادەی دیاریكراوی خۆی دەستپێبكات.

لەماوەی 24 كاتژمێری رابردووشدا سوپاسالاری ئیسرائیل بڕیاریدا ماوەی خزمەتی سەربازانی یەدەگ كە 70 رۆژی تێپەڕاندووە، بۆ 40 رۆژی تر درێژبكرێتەوە.

پێشتر رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆت لەزاری چەند سەرچاوەیەكی سەربازی ئیسرائیل بڵاویكردبوەوە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەیان بۆ سەر غەززە پێش مانگی ئەیلول ئەنجامنادرێت، تا بوار بە یەكە سەربازییەكان بدرێت پشوو بدەن و ئامادەیی تەواویان هەبێت.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە، دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنەكە پەیوەستە بە گواستنەوەی نزیكەی ملیۆنێك هاوڵاتی لەغەززەو دەروبەری بەرەو چەند ناوچەیەكی مرۆیی لە باشوری كەرتەكە، ئەوەش هەنگاوێكە پێویستی بە هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان هەیە.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن