راچڵەكین-
دادگای فیدراڵی عیراق، لەبارەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ "هەتا هەتایە" بە سیاسەتمەداران بڕیاریدا.
دادگای فیدراڵی عیراق بڵاویكردووەتەوە، لەدانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئابی 2025 ی دادگاكەدا دوو سكاڵا تاوتوێكراون كە لەلایەن وەزیرانی دەرەوەو ناوخۆ تۆماركراون تایبەت بەتانەدان لە نادەستووری بوونی یاسای ژمارە (6)ی 2025 ( هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت 23ی ساڵی 2015) تایبەت بە پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە سیاسەتمەداران و بەرپرسان بۆ "هەتا هەتایە".
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا بەنادەستووری بوونی یاسای ژمارە (6)ی ساڵی 2025ی هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت، بەهۆی ئەوەی سەرپێچی حوكمەكانی ماددەی (14 و 16 و47 و 80)ی دەستوری 2005 دەكات.