راچڵەكین-
وەزیری دەرەوەی سوریا لە پاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا لەگەڵ شاندێكی ئیسرائیل كۆدەبێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاویكردووەتەوە، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لەپاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا لەگەڵ شاندێی ئیسرائیلی كۆبووەتەوەو، هەردولا چەند دۆسێیەكیان تاوتوێكردووە لەوانە دۆخی باشوری سوریا.
سانا، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو گفتوگۆو دیدارە بەنێوەندگیری ئەمریكا بووە لەچوارچێوەی هەوڵە دیبلۆماسییەكان بەئامانجی هێنانە كایەى دۆخێكی سەقامگیر لە سوریاو پاراستنی یەكپارچەیی خاكەكەی.
ئەوەش روونكراوەتەوە، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆكراوە لەسەر چاودێریكردنی ئاگربەست لەپارێزگای سوەیداو كاراكردنەوەی رێكەوتنی ساڵی 1974.