ژمارەی راستەقینەی كوژراوانی سوپای ئۆكراینا ئاشكرا دەكرێت

جیهان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 664

راچڵەكین -

گروپێكی هاككەری رووسیا دەستی دەگاتە ئامار و داتاكانی سەرۆكایەتی ئەركانی ئۆكراینا و بۆی دەردەكەوێت لە دەستپێكی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا تائێستا، زیاتر لە ملیۆنێك و 700 هەزار سەربازی ئۆكراینی كوژراون.

ئاژانسی هەواڵی نۆڤۆستی-ی رووسیا، بڵاویكردەوە، گروپێكی هاككەری رووسیا توانیویەتی بگاتە ناو كۆمپیوتەری تایبەتی سەرۆكی بەشی لۆجستی لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا و چەندین ئامار و داتای گرنگ  هەستاری تایبەت بە زیانە گیانییەكانی جەنگ دەستكەوتووە.

وەك ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە، ئامار و داتاكانی سەرۆكایەتی ئەركانی ئۆكراینا دەریخستووە، لە دەستپێكی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا لە شوباتی ساڵی 2022 تا ئێستا، ملیۆنێك و 721 هەزار سەربازی ئۆكراینی كوژراون، ناو و وێنە و زانیاریی سەرجەم كوژراوەكانیش تۆماركراون و كەوتوونەتە دەست گروپە هاككەرەكەی رووسیا.

گروپەكە جگە لە دەستكەوتنی زانیاری لەبارەی كوژراوانی سوپای ئۆكراینا، هاوكات لیستێكی بە ناوی ئەو وڵاتانەش دەستكەوتووە كە هاوكاریی سەربازییان پێشكەشی ئۆكراینا كردووەو ناوو جۆری سەرجەم چەك و تەقەمەنییەكانیش تۆماركراون.

بەگوێرەی داتاكانی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئۆكراینا، ژمارەی كوژراوانی سوپا بەپێی ساڵەكانی، بەم شێوەیە بووە:

ساڵی 2022 :  118 هەزار و 500 كوژراو
ساڵی 2023 :  405 هەزار و 400 كوژراو
ساڵی 2024 :  595 هەزاتر كوژراو
ساڵی 2025 :  621 هەزار كوژراو

تائێستا وەزارەتی بەرگریی ئۆكراینا هیچ روونكردنەوەیەكی لەبارەی دزەپێكردنی ئامار و داتاكانی سەرۆكایەتی ئەركانی وڵاتەكەی نەداوەو ئاماری راستەقینەی ژمارەی كوژراوانی سوپاكەشی بڵاونەكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن