راچڵەكین-
لەپێشهاتێكی نوێدا عەجاج ئەحمەد حەردان ناسراو بە " حەجاجی نوگرە سەلمان" دان بە بەشێك لەو تاوانانەیدا دەنێت كە دژی كوردانی ئەنفالكراو ئەنجامی داون ئەو كاتەی بەرپرسی گرتووخانەكە بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025 رۆژنامەی (سەباح)ی نیمچەفەرمی عیراق، بەشێك لەدانپێدانانەكانی حەجاجی بڵاوكردووەتەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە: " كاتێك لەساڵی 1989 بەرپرسیارێتی گرتووخانەكەی لەئەستۆ گرتووە، 400 زیندانیكراوی بەڕەگەز عەرەب كە لەوێ زیندانیكرابوون، گواستووەتەوەو لەجێی ئەوان 3 هەزار زیندانیكراوی كوردی لە سلێمانی و هەولێر گواستووەتە نوگرە سەلمان."
حەجاج دەڵێت:" برسیكردنمان وەك چەكێك بەكارهێناوە كە هیچی كەمتر نییە لە بۆردومانكردن.. لەماوەی تەنها 10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانییە كوردەكان مردن."
ئەو تاوانبارەی رژێمی بەعسی رووخاو دەڵێت، جگە لە برسیكردن رۆژانە دەستدرێژیان كردووەتە سەر زیندانیكراوان وەك ئامرازێكی كوشتنی بەكۆمەڵ.
31ـی تەمموزی 2025 دەستگیركردنی عەجاج ئەحمەد حەردان تكریتی راگەیەندرا كە یەكێكە لە تۆمەتبارە سەرەكییەكانی تاوانی ئەنفال و لە نوگرەسەلمان و بە "حەجاجی جەللاد" ناسراوە.
رۆژی 4 تا 9ی ئابی 2025 پرۆسەی پڕكردنەوەی فۆرمی سكاڵا دژی عەجاج تكریتی (ناسراو بە حەجاج) ئەنجامدراو لەو ماوەیەدا 292 فۆرم پڕكرانەوە.