ژمارەی قوربانیانی لافاوەكەی پاكستان بەرزدەبێتەوە

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین- 

بەهۆی ئەو لافاوەی كە لەئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی پاكستانی گرتووەتەوە، زیانێكی زۆری بەو وڵاتە گەیاندووەو بەپێی نوێترین ئاماریش، زیاتر لە 745 كەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی 22-8-2025، دەستەی نیشتمانیی ئیدارەدانی كارەساتەكانی پاكستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، تادێت زیانە گیانی و داراییەكانی ئەو لافاوەی كە لەئەنجامی بارانبارینی بەخوڕی وەرزی، چەند ناوچەیەكی وڵاتەكەی گرتووەتەوە، روو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەكات، باری نائاساییش راگەیەندراوە بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ناوچە كارەساتبارەكان.

دەستەی نیشتمانیی ئیدارەدانی كارەساتەكانی پاكستان ئاماژەی بەوەكردووە، لە رۆژی 26ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە تائێستا، 746 كەس بەهۆی لافاوەوە لەناوچەكانی حەیدەرئاباد و خەیبەر پەختونخوا، گیانیان لەدەستداوە، هاوكات سەدان هەزار كەسیش لەناوچەی لافاوەكان، بەهۆی ژێرئاوكەوتن و رووخانی خانووەكانیان، بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوەو ئاوارەی ناوچەكانی تر بوون.

جگە لە زیانە گیانییەكان، زیانە داراییەكانیش لە ناوچە كارەساتبارەكانی پاكستان، كە بەر هاووڵاتیان و شوێنە گشتییەكان كەوتووە، بە دەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن