راچڵەكین -
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بەهۆی شكستهێنانی لە هەوڵەكانی بۆ ئەوەی حكومەتی وڵاتەكەی سزای زیاتر بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت، دەستی لەكاركێشایەوە.
میدیاكانی هۆڵەندا بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی، لەكای بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی حكومەت، كاسبر فێڵد كامب، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ئاڕاستەی حكومەت كرد، ئەمەش دوای ئەوەی شكستی هێنا لە ناچاركردنی حكومەتی ئەمستردام بە سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئیسرائیل بەهۆی هێرشەكانی بۆسەر كەرتی غەززە و برسیكردنی خەڵكەكەی.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا لەدوای بڕیاری دەستلەكاركێشانەوە، بە میدیاكانی راگەیاند: پێویستە حكومەتی هۆڵەندا هەست بە شەرمەزاری بكات كە ناتوانێت سزای زیاتر بەسەر ئیسرائیلدا بسەپێنێت لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی دەرهەق بە دانیشتووانی كەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.
وتیشی:" لە بەرامبەر هەوڵەكانم بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئیسرائیل، هەندێ لە وەزیرەكانی حكومەتی هۆڵەندا گوشارێكی زۆریان خستەسەرم، ئەمەش وای لێكردم چیتر نەتوانم لەگەڵیاندا كاربكەم".