هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێت

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 238

راچڵەكین -

بەهۆی دەستپێكردنی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی دووەم، وەزارەتی گواستنەو گەیاندن بڕیاریدا ئەو رۆژانەی تاقیكردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت، لە كاتژمێر (٦:٣٠)ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر (٧:٤٥)ی بەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت رابگیرێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بەنوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتمان كراوە، داواكراوە لە رۆژانی تاقیكردنەوەكان، ئینتەرنێت رابگرین، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێگریكردن لە دیاردەی گزی كردن (غش) لە تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم، كە بەیانی رۆژی شەممە ٢٣-٨-٢٠٢٥ دەستپێدەكات، بە شێوەی رۆژێك نا رۆژێك تا بەرواری ٨-٩-٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی بەوەكردووە، تەنها لە ڕۆژانی تاقیكردنەوەكان هێڵەكانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەكی (MMS) رادەگیرێت، لە كاتژمێر (٦:٣٠)ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر (٧:٤٥)ی بەیانی.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوە روونكراوەتەوە كە ئەو شوێنانەی دیاریكراون كە پێویستە لە هەموو حاڵەتێكدا ئینتەرنێتیان هەبێت، بە هەمان میكانیزمی پێشوو بێت و ئینتەرنێتیان بەردەوام دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن