بەرپرسی هەواڵگری پنتاگۆن لە کارەکەی دوورخرایەوە

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 157

راچڵەکین-
ژەنراڵ جێفری کروز بەرپرسی هەواڵگری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە پۆستەکەی دورخرایەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە: ژەنراڵ جێفری کرۆز بەرپرسی هەواڵگری وەزارتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) بە فەرمانی وەزیری بەرگری وڵات لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.

ئاماژەیئان بەوەشکردووە: هۆکاری دوورخستنەوەکەی ناوبراو ئەوەیە، هەڵسەنگاندنی سەرەتایی هەواڵگری وەزارەتەکە سەبارەت بە زیانەکانی هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ترەمپی توڕە کردووە.

لەمیانەی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل ئەمەریکا هێرسی ئاسمانی بۆ سەر چەند بنکەیەکی ئەتۆمی ئێان ئەنجامدا و دواتر ترەمپ رایگەیاندبو، بە تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەناوبردوە، بەڵام ژەنەراڵ جێفری کروز وتویەتی، هێرشەکان تەنها توانیویانە چەند مانگێک بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران دوابخەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن