راچڵەکین-
لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی
کورد و دروز بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی سوریا درا.
نەوار نەجمە وتەبێژی
لیژنی هەڵبژاردنەکانی سوریا رایگەیاند: لە هەرسێ پارێزگای سوەیدا، حەسەکە و رەقە
بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن دراوە و هۆکارەکەشی پەرۆشی لیژنەکەمانە بۆ بەدیهێنانی
نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی ئەو سێ پارێزگایە لە ئەنجومەنی گەل و کورسی تەرخانکراوی
سەرجەمیان بە پارێزراوی دەمێنێتەوە تا ئەوکاتەی هەڵبژاردن تیایاندا ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردن
لەو ناوچانە تاوەکو ئەو کاتە جێبەجێ دەکرێت کە دۆخێکی ئارام و گونجاو دروست دەبێت
کە دڵنیایی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدات بە شێوەیەکی سەلامەت.