ئێران هەوڵێكی تیرۆریستی پووچەڵدەكاتەوە

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 281

راچڵەكین -

دەزگای هەواڵگریی ئێران هەڵوەشاندنەوەی شانەیەكی تیرۆریستی رادەگەیەنێت، كە بڕێكی زۆر چەكی پێشكەوتوویان پێبووە و پیلانیان داڕاشتبوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتە.

میدیاكانی ئێران راگەیەندراوێكی دەزگای هەواڵگریی پارێزگای سیستان و بەلۆچستان-یان بڵاویانكردەوە، كە تێیدا باس لە هەڵوەشاندنەوەی شانەیەكی مەترسیداری تیرۆریستی دەكات، كە پیلانیان داڕشتبوو بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لەناوخۆی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، شانە تیررستییەكە، كە ئەندامەكانی خەڵكی بیانی بوون، چەندین جۆر چەكی پێشكەوتوویان پێبووە، حگە لە بڕێكی زۆر بۆمب و تەقەمەنی، دوای ئاشكرابوونیان هێزێكی دەزگای هەواڵگریی ویستوویەتی دەستگیریان بكات، بەڵام خۆیان بەدەستەوە نەداوەو شەڕو پێكدادان لەنێوانیاندا دروستبووە، لەئەنجامدا، شەش كەس لە ئەندامانی شانە تیرۆرستییەكە كوژراون و دووانیشیان دەستگیركران، لە بەرامبەردا سێ چەكداری هێزە ئەمنییەكانی ئێران بریندار بوون.

رووداوەكە دوای رۆژێك دێت لە هێرشێكی چەكداریی بۆسەر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلۆچستان و بەهۆیەوە پێنج كارمەندی پۆلیس كوژران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن