ئۆكراینا هاووڵاتییانی نیشتەجێی ناوچەكانی شەڕ دەگوازێتەوە

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین -

بەهۆی فراوانبوونی هێرشەكانی سوپای رووسیا و كۆنترۆڵكردنی چەندین شارۆچكە لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا، حكومەتی كیێڤ هەڵمەتێكی دەستپێكرد بۆ راگواستنی دانیشتووانی ئەو ناوچانەی رۆژهەڵاتی ئۆكراینا كە مەترسی داگیركرنیان لەسەرە.

ئەمڕۆ شەممە 23-8-2025، وەزارەتی پەرەپێدانی هەرێمایەتی لە حكومەتی ئۆكراینا بڵاویكردەوە، پلانیان داڕشتووە بۆ چۆنیەتی گواستنەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچانەی رۆژهەڵاتی وڵات، كە شەڕ لێیانەوە نزیكبووەتەوەو مەترسی دەكرێت لەلایەن سوپای رووسیاوە داگیربكرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، حكومەتی كیێڤ لەچوارچێوەی پلانەكەی، تائێستا زیات لە 64 هەزار هاووڵاتی مەدەنی نیشتەجێی هەرێمی دۆنێتسك-ی گواستووەتەوە، كە نزكن لە هێڵی شەڕو پێكدادانە سەربازییەكان، هاوكات بەنیازیشە لەچەند رۆژی داهاتوودا زیاتر لە 237 هەزار كەسی دیكە لە دانیشتووانی 14 شارۆچكەی رۆژهەڵات بەرەو شوێنە ئارامەكانی رۆژئاوای ئۆكراینا بگوازێتەوە، كە مەترسی دەكرێت لەمیانی هێرشەكانی داهاتووی سوپای رووسیا بە تەواوەتی كۆنترۆڵ بكرێن.

پلانەكەی حكومەتی ئۆكراینا هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەكانی سوپای رووسیا، كە لەچەند رۆژی رابردوودا دەستی بەسەر چەندین شارۆچكە لەسنووری هەرێمی دۆنێتسك-دا گرتووە و بەنیازە تەواوی خاكی ئەو هەرێمەی ئۆكراینا كۆنترۆڵ بكات و بە فەرمی بیخاتە سەر خاكی رووسیا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن