هاوڵاتیان لەم هەنگاوەی پرۆژەی رووناكی ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

23 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 281

راچڵەكین-

پرۆژەی ڕووناكی بڵاویكردووەتەوە، لە ڕێگای مۆبایلەوە هاوبەشانی كارەبای 24كاتژمێری پسووڵە و بەكارهێنانی كارەبای خۆیان دەزانن.

لە راگەیەندراوێكی پرۆژەی ڕووناكیدا هاتووە: "ڕێژەی بەكارهێنان و بڕی پسووڵەی مانگانەكەت نازانیت؟، ئێستا كۆدی #1992* لێبدە و پسووڵە و بەكارهێنانی كارەباكەت ببینە".

ئاماژە بەوە دراوە:" بۆ بەردەستبوونی ئەو خزمەتگوزارییە هاتووە: "پێویستە خۆت تۆمار بكەیت لە پڕۆژەی ڕووناكیدا، تاوەكو سوودمەندبیت لەم خزمەتگوزارییە".

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن