راچڵەكین-
شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكانی تایبەت بەپرسی مووچە، داهاتی نانەوتی و نەوت گەیشتەوە بەغداد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی ئابی 2025 شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكانی هەفتەی ڕابردوو، بەتایبەت بۆ پرسی داهاتی نانەوتی گەیشتەوە بەغدا.
محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی و ئەندامی شاندەكە بە میدیای نزیك لەپارتی راگەیاندووە:" گفتوگۆكان بۆ پرسی داهاتی نانەوتییە، بەغدا هیچ كێشەیەكی لەگەڵ بابەتی (هەژماری من)دا نییە و لە پرسی داهاتی نانەوتییشدا هەفتەی پێشوو هەندێك لێكنزیكبوونەوە و لێكتێگەیشتن هەبووە و هەوڵ دەدرێ ئەمجارە بگەینە ئەنجامی باش."