راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 24-8-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە( 1-2 ) پلە.
سبەی دووشەممە 25-8-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە ( 1 -2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆك : 42 پلەی سیلیزی
كەركوك : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی