بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر: هەر بڕیارێك بەبیری تاكڕەوی بسەپێنرێت.. رەتیدەكەینەوە

کوردستان

20 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 127

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر رایدەگەیەنێت، ئەنجامدانی " بەناو هەڵبژاردن" لەم كاتەدا گوزارشت دەبێت لە دوورخستنەوەی نزیكەی نیوەی هاوڵاتیانی سوریا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، 24ی ئابی 2025 بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستان، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە:" لەم كاتەدا ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن هەوڵێكە بۆ دوورخستنەوەی نیوەی سووریەكان لەم پرۆسەیە، جا له ڕێگەی ئاوارەبوونی ناچاری بێت یان ڕێگرتن له به شداری پێكهاتەكان له داڕشتنەوەی ئایندەی وڵاتدا، ئەم پرۆسەیە كە بەڵگەیەكی ئاشكرایە و لە ژێر ناوی هەڵبژاردن دەكرێت، هەنگاوێكە چارەسەری تەواو و داواكارییەكانی سووریەكان بەدی ناهێنێت كە پێویستیان پێیەتی.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، باسی لەوەش كردووە:" ناساندنی ناوچەكانمان وەك ناوچەی ناپارێزراو، پاساوهێنانەوەیە بۆ سیاسەتی نكۆڵیكردنی زیاتر لە پێنج ملیۆن سووری، ئەمەش  ناڕاستە، بەو پێیەی ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەراورد لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی سووریا سەلامەتترین ناوچەن."

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە:"ئێمە هیچ بڕیارێك جێبەجێ ناكەین كە لە چوارچێوەیەدا درابێت، هەروەها گەلانی ناوچەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پییەوە پابەند نابن، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین دان بەو هەڵبژاردنانەدا نەنێت كە پێچەوانەی بڕیارنامەی 2254ـە."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن