بڕیاری لێخۆشبوون لەپێشینەی هاوسەرگیری دەدرێت

کوردستان

19 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 761

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە ئاگادارییەك بۆ كوڕوكچی شەهیدان بڵاودەكاتەوە كە پێشینەی هاوسەرگیریان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی ئابی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە ئاگادارینامەیەكی بڵاوكردووەتەوەو تیایدا ئاماژە بەوەكراوە:"حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بە لێخۆشبوونی كوڕ و كچی شەهیدان لە بڕی پارەی سولفەی هاوسەرگیری كە لە ساڵانی رابردوودا وەریانگرتووە ، تەنها ئەو كوڕ و كچی شەهیدانە دەگرێتەوە كە تەنها سولفەكەیان وەرگرتووە و دیاری هاوسەرگیریان وەرنەگرتووە."

ئەوەش روونكراوەتەوە:" بۆ ئەو مەبەستە ئەو كوڕ و كچی شەهیدانەی ئەم ئاگاداریە دەیانگرێتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بكەن بۆئەوەی نوسراویان بۆ بكرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدار بۆئەوەی لێخۆشبوونەكەیان بۆ بكرێت ."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن