راچڵەكین-
دەرباز كۆسرەت رەسول، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی (سەید كاكە) پێشمەرگەی دێرین، پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە.
دەرباز كۆسرەت رەسول، لەبەشێكی پەیامەكەیدا دەڵێت:" سەید كاكە، پەرلەمانتارێكی بەهەڵوێستی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان بوو كە ئازایانە رەخنەی دەگرت بەبێ گوێدان بە ئینتیمای حزبایەتی.
دەقی پەیامەكەی دەرباز كۆسرەت رەسول
بەداخەوە بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر، سیاسەتمەدارو پێشمەرگەی كورد خاڵە سەید كاكە، یەكێك لە رەمزەكانی بەرخودان و تێكۆشانی گەلەكەمان كە هاوشانی جەنابی كاك كۆسرەت رۆژانێك خەباتی كردووە.
سەید كاكە، پەرلەمانتارێكی بەهەڵوێستی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان بوو كە ئازایانە رەخنەی دەگرت بەبێ گوێدان بە ئینتیمای حزبایەتی.
تێكۆشەرانی وەك سەید كاكە، دووبارە نابنەوە لەمێژووی گەلەكەماندا، لەناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خێزان و خزمان و هاوڕێ و هاوخەباتانی خاڵە سەید كاكە دەكەم و هاوبەشی خەمیانین.
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
ئەندامی مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان