راچڵەكین-
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە تۆڕی سكای نیوزی راگەیاندووە، ئەمریكا بەشێوەیەكی كتوپڕ بڕیاریداوە بە كشانەوەی هێزەكانی لە دوو بنكەی سەربازی لەعیراق.
بەووتەی ئەو سەرچاوەیە، واشنتۆن بڕیاریداوە تەواوی سەربازەكانی لە هەردوو بنكەی ( عەین ئەسەد و ڤیكتۆریا) بكشێنێتەوە.
سەرچاوەكە روونیكردووەتەوە، هێزەكانی ئەمریكا بەنیازن، سەربازەكانیان بۆ هەولێرو وڵاتێكی هاوسێی عیراق بگوازنەوە:" ئەمریكییەكان بەهاوتا عیراقیەكانیان وتووە، پەلەدەكەن لە پرۆسەی كشانەوەی هێزەكانیان و وابەستەی ئەو خشتە كاتییە نابن كەلە رێكەوتنی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە."
پێشتر سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندبوو:" كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، یەكێكە لەدەسكەوتەكانی حكومەت." ئاماژەی بەوەشكردبوو، عیراق توانای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو پاراستین سەقامگیری هەیە، بەبێ هاوكاری لایەنی تر.