پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدرید بۆ یاریی بەرامبەر ڕیال ئۆڤیدۆ

وەرزش

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 167

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمشەو کاتژمێر 10 بە کاتی کوردستان، لە یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی پلە یەکی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ڕیال ئۆڤیدۆ کە تازە سەرکەوتووە بۆ لالیگا.

بەپێی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، چابی ئەڵۆنسۆی ڕاهێنەر دوودڵە لە بەشداری کردنی برایم دیاز و ماستانتونۆ لە هێڵی هێرشبەری باڵی ڕاست.

چابی ئەڵۆنسۆ بڕیاریداوە بە پلانی 4-3-3 یاریی بکات بۆ ئەوەی دوو یاریزانی باڵی بەرگری و هێرشبەری و چەند یاریزانێکی لاو لە هێڵی ناوەند یاریی دەکات.

پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ریال مەدرید بۆ یاریی بەرامبەر ڕیال ئۆڤیدۆ:

 

گۆڵپارێز: کۆرتوا.

هێڵی بەرگری: ئارنۆڵد ، میلیتاو ، هۆیسن ، کاریراس.

هێڵی ناوەند: چوامینی ، ڤاڵڤێردی ، ئاردا گولەر.

هێڵی هێرشبەر: مباپێ ، ڤینیسیۆس ، ماستانتونۆ یاخود دیاز.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن