سوپای ئیسرائیل لە باشووری سووریا بازگە دادەنێت

جیهان

13 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 183

راچڵەكین -

هێزەكانی سوپای ئیسرائیل بە چەك و زرێپۆشەوە پێشڕەویی لەناو خاكی سووریا دەكەن و لەچەند ناوچەیەكی باشووری ئەو وڵاتە جێگیر دەبن و لە بەرامبەر هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی سووریا، بازگە دادەنێن.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 24-8-2025، دوو مەفرەزەی سوپای ئیسرائیل  بە چەك و چەند زرێپۆشێكەوە، لە دوو قۆڵەوە سنوورەكانی باشووری سووریایان بەزاند و لە پارێزگای قونەیتەڕە جێگیر كران.

یەكێك لە مەفرەزەكانی سوپای ئیسرائیل، لەنزیك بنكەیەكی هێزەكانی ئاسایشی نیشتمانیی سووریا لە باشووری قونەیتەڕە، جیگیركران و لەڕێگەی دانانی بازگەیەكی كاتییەوە، داوای ناسنامەیان لەو هاووڵاتییانە دەكرد كە بە ناوچەكەدا تێدەپەڕین، بێ ئەوەی هێزەكەی ئاسایشی نیشتمانیی سووریا هیچ پەرچەكردارێكیان هەبێت.

سوپای ئیسرائیل كە لەدوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد وهاتنە سەر حوكمی ئەحمەد شەرع لە سووریا، چەندین ناوچەی باشوری ئەو وڵاتەی كۆنترۆڵكردووە، هاوكات ناوبەناویش هێزی سەربازی رەوانەی ناوچەكانی سنووری پارێزگای قونەیتەڕە دەكات بۆ رێگری لە جێگیربوونی هێزەكانی سووریا لەناوچە سنوورییەكانی نێوانیان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن