ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات

کوردستان

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاندن كە بە چەكەوە هەڵیانكوتابووە سەر دوو دوكان و بڕێك پارە و كەلوپەلیان بردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 24-8-2025 بڵاوكراوەتەوە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی ئەنجامدانی دوو تاوانی جیاواز لەناو شاری هەولێر، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیركران.

ئاسایشی هەولێر ئاشكرایكردووە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان بەناوی ( أ ، د ، س) بە بەكارهێنانی چەكی بێ مۆڵەت و بەشێوەی پلان بۆداڕشتن، هەڵساوە بە هەڵكوتانە سەر دوكانێكی ئاڵگوڕی دراو و لەژێر فشاری چەك و هەڕەشەكردن، بڕێك پارەی بردووە و هەڵاتووە، تۆمەتبارێكی تریش بەناوی ( ف ، ك ، ق)، بەهەمان شێوە بە بەكارهێنانی چەكی بێ مۆڵەت، هەڵیكوتاوەتە سەر فرۆشگایەكی مەی و لەژێر فشار و هەڕەشەكردندا، بڕێك كەلوپەل و خواردنەوەی كحولی بردووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن