ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەمیانەی یارییەکانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مان یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی فۆلهام.
شەیتانە سوورەکان لە هەفتەی یەکەمدا لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بەرامبەر بە یانەی ئارسیناڵ دووچاری شکستبوون.
لە یارییەکەی کەمێک لەمەوبەر بەرامبەر بە فۆلهام تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 58دا ڕۆدریگۆ مونێز کارڤالیۆ بەهەڵە گۆڵی لە خۆیان کرد و شەیتانە سوورەکانی پێشخست، بەڵام لە خولەکی 73دا سمیس ڕۆ گۆڵی یەکسانبوونی بۆ فۆلهام کردەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش شەیتانە سوورەکان لەکۆی دوو یاریی تەنها یەک خاڵی هەیە و بە شێوەیەکی کاتی لە خانەی 16یەمدایە، فۆلهام بە دوو خاڵ بە شێوەیەکی کاتی لە خانەی 13یەمدایە.
ڤیدیۆ: