راچڵەكین -
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، زەمالەی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لە وڵاتی هیندستان لە چوارچێوەی پرۆگرامی ئەنجومەنی هیندی بۆ لێكۆڵینەوەی كشتوكاڵی لە بەناوبانگترین زانكۆكانی ئەو وڵاتە لە بواری كشتوكاڵ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا، مەرجەكانی وەرگرتن بۆ خوێندنی باڵا لە زانكۆكانی هیندستان بڵاوكردەوە، كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- پێویستە پێشكەشكار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
- پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی كەمەوە دوو ساڵ خزمەتی كرداری هەبێت تاكو (1/9/2025) لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر نەبێت، لەكاتی بە دەستهێنانی زەمالەكە دۆسیەی كەسی دەكاتەوە لە وەزارەتەكەمان لە رێگای ئەم ماڵپەڕە scholarship.digital.gov.krd
- سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن كە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان كردوە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزی دەبێت.
- داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ خوێندن پێشكەش بكات. (واتا بۆ خوێندنی دكتۆرا؛ دەبێت ماستەر و دكتۆراكەی هەمان بوار بێت).
- كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
- كاندیدی سەركەوتوو دەبێت كۆنمرەی ماستەری (75%) كەمتر نەبێت.
- كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی هندستان، پشتگیری دارایی دەكرێت.
- دوا مۆڵەت بۆ پێشكەشكردن بریتییە لە 31/8/2025.
- پێشكەشكردن راستەوخۆ تەنیا لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەكی زەمالەكە (هندستان) دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشكەشكردن، كلیك لەم بەستەرە بكە.