زهردهواڵهی مشاری گهنم
ڕاچڵهكین-
دبور الحنطه المنشاری، ناوی زانستی/Cephoidea، ئەم مێروو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاو ئەمریکاو ئەوروپا هەیە، زیان لە گەنم و جۆ شۆفان دەدات.
درێژیەکەی (٨_١٢)ملم دەبێت، هاوین وزستان لەنێو قۆزاخەدا بەمت بوون بەسەردەبات، لەکۆتای مانگی ئازار دەبێتە مێروی تەواو، مێروەکە لەسەرشیلەی گوڵەکان دەژی، دوای جووت بوون مێیەکان دەست دەکەنە گەرادانان، کە هەر مێ یەک (٤٠_٧٠) گەرا دادەنێت گەراکان دوای هەفتەیەک دەتروکێن وەدەست دەکەن بە هەڵکۆڵین و خواردنی لاسکی گوڵە گەنمەکان ماوەی پێنج هەفتە بەکرمۆکەی دەمێننەوە.
(دبورالحنطە المنشاری) ئەم مێرووە دەبێتە هۆی درووست بونی گوڵی سپی لەگەنمدا لەبەرئەوەی لەناو قهدی ڕوەکەکەدا دەژی دەبێتە هۆی سیس بون یان پوچەڵ بونی دەنکی گەنمەکە دەرکەوتنی گوڵی گەنم بەڕەنگی سپی هەرچەندە نابێتە هۆی زیان گەیاندنی زۆر لەڕووی ئابوورییەوە، لەبەر ئەوەی ئەم (مێرووە)گەراکانی لەناو پاشماوەی ڕوکەکەدا دەمێنێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو بۆیە دەتوانین بەکۆکردنەوەی ئەم ڕوەکانە (گوڵە سپیانە) پاشان سوتاندنیان تاڕادەیەکی باش کێڵگەکانی لێ پاک بکەینەوە .
چارەسەر
-کێڵانی زەویەکە دوای دروێنە کردن
-کۆکردنەوەی گوڵە تووش بوەکان وسووتاندنیان
-بەکارهێنانی خولی کشتوکاڵی
-بەکارهێنانی دەرمان لەکاتی بوونی مێروەکە
ئا: فەرەیدون محمد
(هۆبەی ڕێنمای کشتو کاڵی تانجەڕۆ )