ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەدرێژەی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، لە یارییەکی بەهێزا یانەی بڕایتۆن لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا میوانداری یانەی مان سیتی کرد
هەرچەندە کوڕانی پیپ گواردیۆلا بە گۆڵێکی ئیرلینگ هالاند لە پێشبوون، بەڵام بڕایتۆن دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی لە ڕیگای میلنەر و برایان گرودا تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی بڕایتۆن کۆتاییهات.
یانەی مان سیتی لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و لەکۆی سێ یارییدا تەنها یەک یاریی بردووەتەوە و لە دوو یارییدا دۆڕاوە، لە ئێستاد 3 خاڵی هەیە و بە شێوەیەکی کاتی لە خانەی 12یەمدایە، بڕایتۆن بە 4 خاڵ لە خانەی 10 یەمدایە.
ڤیدیۆ: