بەغداد تەواوی پارەی مووچەی مانگی 6ی رەوانەی هەرێم كرد

ئابوری

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 205


راچڵەكین-

 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەغداد تەواوی پارەی مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی رەوانەكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی ئەیلولی 2025  وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە:" ڕۆژی دووشەممە ( ٢٠٢٥/٩/١ ) بڕی ( ١،٠٠٧،٣٥٢،٠٠٠،٠٠٠) یەک ترلیۆن و حەوت ملیارو سێ سەدو پەنجاو دوو ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عيراق."


 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن