فلیک سەرزەنشتی یاریزانانی بەرشەلۆنە دەکات

وەرزش

01/09/2025     ژمارەی بینراو 327

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

هانسی فلیکی ئەڵمانی و ڕاهێنەر یانەی بەرشەلۆنە سەرزەنشتی یاریزانەکانی کرد، دوای ئەوەی لە لالیگا بەرامبەر ڕایۆ ڤایکانۆ بە گۆڵێک یەکسان بوون.

یارییەکە کە لە یاریگای ڤاییکانۆ بەڕێوەچوو، کەتەلۆنیەکان بە لێدانی سزا پێشکەوتنیان بەدەستهێنا، پێش ئەوەی یانەی خاوەن یاریگا یارییەکە یەکسان بکاتەوە.

فلیک لە لێدوانەکانی بە ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕاگەیاند، "قسەم لەگەڵ یاریزانەکان کردووە، ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە دەبێت باشتر یاری بکەن".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە زۆر هەڵەمان کردووە، دەتوانین زۆر باشتر یاری بکەین.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تیپی بەرامبەر یارییەکی خەیاڵییان ئەنجامدا، منیش ئەمڕۆ دڵخۆش نیم بە ئاستی تیپەکەم، ئەمڕۆ زۆر کاری خراپمان کرد.

فلیک لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەبوو باشتر یاری بکەین، یانەی بەرامبەرمان ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، هەروەها دەبوو باشتر کۆنتڕۆڵی یاریگا بکەین.

ڕاهێنەری بەرشەلۆنە ستایشی خوان گارسیا گۆڵپارێزە لاوەکەی تیپەکەی کرد و ڕایگەیاند "ئەمڕۆ کارێکی نایابی کرد، سەرسوڕهێنەر بوو جەنگاوەرانە ڕووبەڕووی هێرشەکان بوویەوە".

لەکۆتاییدا فلیک ڕایگەیاند، گارسیا خێرایە و ئەمڕۆ هیچ هەڵەیەکی نەکرد، متمانەی بەخۆی هەبوو لەگەڵ تۆپ و بەبێ تۆپ، بڕیارێکی باش بوو گرێبەستمان لەگەڵدا کرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن