دوو گیانی ماوەیەی تایبهته لە ژیانی خانمان بۆیە دەبێت بە هۆشیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ماوەیەدا بکرێت جگە لەوەش ژیان و تەندروستی کۆرپەلەش دەکەوێتە سەر ئەو خۆراکانەی کە دایکەکە دەیخوات، لێرەدا بە کورتی چەند خۆراکێک ئاماژە پێدەدەین کە نابێ بخورێت لە ماوەی دووگیانیدا.
یەکەم: ماسی پیس بوو بە جیوە: جیوە مەترسی زۆر دروست دەکات لەسەر تەندروستی وە ئەو ئاوانەی کەپیسن ماسیەکان دەبنە هەڵگرێکی باشی جیوە بۆیە ژنانی دووگیان لە مانگێک بۆیان هەیە تەنها یەک جار بڕێکی کەم ماسی بە جیوە بخۆن، بەڵام ئەگەر بێتو لە سەرچاوەی ئاوەکە دڵنیا بین ئەوە ماسی سودیشی هەیە نەک زیان.
دووەم: ماسی خاو یان باش نەکوڵاو: دەبێتە هۆی هەوکردن بە بەکتریا و ڤایرۆس و زیندەوەرۆچکەی دیكه.
سێیەم: گۆشتی نەکوڵا و یان خاو.
چوارەم: هێلکەی خاو.
پێنجەم: گۆشتی ئاژەڵ: پێویستە هەفتەی جارێک بڕێکی کەم بخوات.
شەشەم: کافایین.
حەوتەم: سەوزەو میوەی پیس بوو بە میکرۆب؛ کاتێ دڵنیا نەبین لە سەرچاوەکەی و گومان لە پیس بوونیان هەبێت.
هەشتەم: شیر و شەربەتی بەستەرە نەکراو: بەستەرە بە کاردێ بۆ پاککردنەوەی شلەکان لە میکرۆب ئهو كاتهی دڵنیا نهبوویت له خاوێنی بهرههمێكی شیر باشتر وایه نهیخۆیت.
نۆیەم: کحول.
دەیەم: خۆراکی لە قوتو نراو.