وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 7 ئاشکرا دەکرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 513

راچڵەکین-

میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای دەکات، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران خەرج دەکرێت.

میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە زاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەبارەت بە خەرجکردنی مووچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە و فەرمان بە وەزارەتەکە کراوە مووچەی مانگی 7ی هەرێم خەرج بکات.

باسی لەوەشکرد: دوای هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و ناردنی 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا، هیچ بەربەستێک لەبەردەم ناردنی مووچەدا نەماوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن