بەنەخۆشی ژەنگ
ڕاچڵه‌كین-
گەلای دارەکان بۆچی وشك ده‌بن؟ چارەسەری چی یە؟ گەلای چ دارێک زیاتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبێت.؟ ئاسۆ فه‌تاح ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه.
گەلای داری توو و شاتوو و هەنجیر، لەئێستا بەدواوە تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن ئەم دیاردەیە لەگەڵادا و بەهۆی کەروویەکەوە گەلای رووەک و رووەک توشی ئەم نەخوشیە دەکەن و وادەردەکەوێت کە وەک ژەنگی کردبێ گەلاکە وایە
بۆیە بەنەخۆشی ژەنگ ناسراوە.
چ کاتێک ئەم نەخوشیە تووشی ڕووەک دەبێت؟
کاتێک باڕان دەبارێت و ورێژەی شێی بەرز دەبێتەوە و پلەی گەرما مام ناوەندە ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌ر گه‌ڵای ڕوه‌كه‌كان به‌دی ده‌كرێت.
چارەسەری چییه؟
رشاندنی دەرمانی دژە ژەنگ لەنوسینگە کشتوکالیەکان هەیە، وەک دەرمانی سکور و دەرمانەکه بەرشاندن دەکەن بەگەلای دارە تووش بووەکان.